May 03, 2022 05:57 Asia/Tehran
  • کێش ھەڵگرتنی لاوانی جیھان،،، چەنسی ئێران بۆ وەرگرتنی میدالیای زێڕی واوەقورسی جیھان

کێش ھەڵگری واوەقورسی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان بە سەرنجدانی پێڕستی یەکجاری، چەنسی سەرەکیی وەرگرتنی میدالیای زێڕی ئەم خولەی ململانێکان دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، بە بڵاو بوونەوەی «ستارت بوک»ی کێبەرکێکانی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە یۆنان، ھیوای زیاتر دەکرێت لەمەڕ وەرگیرانی میدالیای زێڕ لە لایەن «عەلیڕەزا یوسفی» نوێنەری ئێران لە دەستەی واوەقورسەوە.

بە پێی بڵاو بوونەوەی خشتەی ڕەچەشکاندنەکان، «یوسفی» لە دەستەی سەروو ١٠٩ بە ٣٨٠ کیلۆگران زیاترین ڕەچەی لە ڕووی دەستپێکەوە شکاندووە.

کێبەرکێی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە ڕۆژی دووشەممەوە بە میوانداریی «ھێراکلیۆن»ی یۆنان دەستی پێ کراوە.

سەرپەیڤ