هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی حەوت کەسەی ئێران لە کێبەرکێ جیهانیەکان دا بوو بە دوھەم
May 16, 2022 10:07 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی تۆپی پێی حەوت کەسەی ئێران، دوای دۆڕاندنی بە ئۆکرانیا، لە یاری کۆتایی مۆندیال دا بە پلەی دووەم گەیشت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما ، هەڵبژاردەی تۆپی پێی حەوت کەسەی ئێران لە قۆناغی کۆتایی مۆندیالی 2022ی ئیسپانیا بەرامبەر ئۆکرانیا یاریی کرد و لە کۆتایی دا هەڵبژاردەی ئێران بە 1-0 شکستی قبووڵ کرد و بوو بە دووەم.
پێش ئەوەی بگەنە یاری کۆتایی، شاگردانی ئێلەمانی بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکی یەکسان بوون و بە ئەنجامی 2-0 بەرامبەر ئوسترالیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، هەروەها بە بردنەوەی 3-1 لە ئینگلتەرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، هەروەها لەم قۆناغەدا بە 4-0 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
بەرامبەر بەڕازیلیش گەیشتبوونە قۆناغی کۆتایی.