پاڵەوانەتیی شەترەنجبازی ئێرانی لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی تورکیادا
تهمووز 29, 2022 12:18 Asia/Tehran
کێبەرکێی نێونەتەوەیی شەترەنج لە «وان»ی تورکیا بە درەوشانەوەو پاڵەوانەتیی «ئاریەن غوڵامی» شەترەنجبازی ئێرانی کۆتایی پێ ھات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی شەترەنج لە «وان»ی تورکیا لە خشتەی مامۆستایاندا، مامۆستای گەورە «ئاریەن غوڵامی» شەترەنجبازی ئێرانی بە ۷/۵ خاڵەوە بوو بە پاڵەوان و «ئەمیر ڕەزا پوور ئاقابالا»ش بوو بە جێگری پاڵەوان.
مامۆستایانی فیدە «نیما حسەین زاده» و «ماهان ڕەمەزانی»ش ھەر کامەو بە شەش خاڵ بە ڕیز پلەی چوارەم و پێنجەمیان بەرکەوت.
«ئریا ئۆمێدی» و مامۆستای فیده «وەحید خالیسی»ش بە ۵/۵ خاڵەوە لە پلەی ھەشتەم و نۆھەم دا وەستان.
کێبەرکێی نێونەتەوەیی شەترەنج لە «وان»ی تورکیا لە ٢٢ ھەتا ٢٧ ژوئیە بەڕێوە برا.