ته‌مووز 31, 2022 16:23 Asia/Tehran
  • دووەم سەرکەوتنی یاریزانانی شەترەنجی ئێران لە ئۆڵۆمپیادی جیهانی

هەڵبژاردەی نیشتمانیی شەترەنجی پیاوان و ئافرەتانی ئێران لە دووهەمین خولی ئۆڵۆمپیادی جیهانیدا شکستیان بە ڕکابەرەکانیان هێنا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، هەڵبژاردەی نەتەوەیی شەترەنجی ژنان و پیاوانی ئێران کە لە ٤٤هەمین خولی ئۆڵۆمپیادی شەترەنجی جیهانی لە شاری چێنای هیندستان بەشدارییان کردبوو، لە دووهەمین خولی پاڵەوانێتییەکەدا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانیان بوونەوە.
لەم پێشبڕکێیانەدا تیمی شەترەنجی پیاوانی ئێران ڕووبەڕووی ئێرلەندا بووەوە و توانیان بە نمرەی ٢.٥ بۆ ١.٥ سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
لە بەشی ئافرەتان شەترەنجی ئێران رووبەڕووی ئۆرۆگوای بووەوە و توانی بە ئەنجامی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 4-0 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی شه‌تره‌نجی ژنانی ئێران ده‌بێت له‌ قۆناخی سێیه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا ڕووبه‌ڕووی هۆڵه‌ندا ببێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ پله‌ ئازاده‌کان دا پیاوانی ئێران ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی مۆنتینیگرۆ ده‌بنه‌وه‌.

سەرپەیڤ