ئاب 18, 2022 15:08 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕەییسی و قاڵیباف دوابەدوای بوون بە پاڵەوانی تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران لە ململانێی جیھانی دا

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆمارو «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا، پاڵەوانەتیی تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران لە کێبەرکێ جیھانییەکانیان پیرۆز کرد.

تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدەستخستنی ٣ میدالیای زێڕ، زیوێک و چوار برۆنزو مسۆگەر کردنی ١٥٩ خاڵ،ھێزمەندانە لەسەر سکۆی پاڵەوانەتیی جیھان ڕاوەستا.

ململانێی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان ڕۆژانی ١٥ ھەتا ١٧ی ئوت لە سوفیەی پێتەختی بۆلگاریا بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامەکەی دا وێڕای پیرۆز کردنی پاڵەوانەتیی تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: پاڵەوانەتیی ھێزمەندانەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران لە ململانێ جیھانییەکان، نومایشێکی شکۆمەندی دیکە توانایی و لێھاتوویی گەلی پاڵەوان پەروەری ئێران لەمەڕ سەرکەوتن بە سەر دوندەکانی شانازییە.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش لە پەیامەکەی دا وێڕای پیرۆز کردنی ئەم پاڵەوانەتییە ، ڕایگەیاند: لاوانی زۆرانی ئازادی ئێران بە خیرەت و لێھاتوویی خۆیان لە ململانێیان لەگەڵ خەنیمەکانیاندا توانییان بوێرانە لە سەر سەکۆی شانازی بوەستن و ببنە جێی سەربەرزی و شکۆمەندیی ئێران.

تیپی  زۆرانی ئازادی لاوانی  ئێران ساڵی ڕابردووش ھەر لە کێبەرکێ جیھانییەکان لە «ئوفا»ی ڕووسیا پلەی پاڵەوانەتیی دەست کەوت بوو. 

سەرپەیڤ