ئاب 30, 2022 13:42 Asia/Tehran
  • باڵەی لاوانی ئێران لە ترۆپکی ئاسیادا

تیپی نیشتیمانیی باڵەی لاوانی ئێران بە پێنج سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک و بەبێ دۆڕان لە ترۆپکی ئاسیادا گیرسایەوەو توانی پاڵەوانەتیی بیست و یەکەمین خولی کێبەرکێکانی لاوانی ئاسیا مسۆگەر بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باڵەی لاوانی ئێران لە قۆناغی کۆتایی  کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی لاوانی ئاسیا لە کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکی ئێوارەی دووشەممە ڕووبەڕووی تیپەکەی ھیند بووەوە بە دەرەنجامی سێ بە یەک سەرکەوتنی مسۆگەر کردو ئا بەمجۆرە ناسناوی پاڵەوانەتیی ئەم خولەی کێبەرکێکانی بەخۆی تەرخان دا.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی لاوانی ئێران بە دەستخستنی پاڵەوانەتی لەم خولەی کێبەرکێکاندا حەوتەمین میدالیای زێڕو پاڵەوانەتیی خۆی لەم ئاستەی تەمەنی ئاسیادا مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ