ئه‌یلوول 13, 2022 16:12 Asia/Tehran
  • قەتەر دژایەتی دامەزراندنی کونسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنی لە دەوحە دەکات

قەتەر لەگەڵ داخوازییەکەی ڕژێمی زایونی بۆ دامەزراندنی کونسوڵخانەی کاتی لە دەوحەدا لە میانەی مۆندیالی تۆپی پێی ٢٠٢٢دا دژایەتیی کرد.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وتووێژەکانی نێوان کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە و دەسەڵاتدارانی قەتەریان بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەیەکی کاتی لە دۆحە لە میانەی مۆندیالی قەتەردا بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، بەرپرسانی قەتەر داواکەی تەلئەبیبیان رەتکردووەتەوە، هەرچەندە تا ئێستاش دانوستانەکان بەردەوامن بەبێ ئەوەی و هیچ ئەنجامێکی لێ کەوتبێتەوە.

بیست و دووھەمین خولی مۆندیاڵی تۆپی پێ لە ٢١ی نوامبەرەوە ھەتا ١٨ی دیسامبەری ٢٠٢٢ی لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش بەشی فرۆشتنی بلیتی داشکاندن بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە ماڵپەڕی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ «فیفا» وشەی ساختەی «ئیسرائیل»ی لە لیستی ئەندامانی خۆی سڕی بووەوە.

سەرپەیڤ