ئه‌یلوول 30, 2022 19:10 Asia/Tehran
  • تیپی دوو کەسیی شەترەنجی نابیسایانی ئێران لە کێبەرکێی جیھانی دا بوو بە پاڵەوان

تیپی دوو کەسیی شەترەنجی نابیسایانی ئێران لە کێبەرکێی جیھانی پۆڵۆنیادا پلەی پاڵەوانەتیی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، تیمی شەترەنجی نابیسایانی ئێران لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیهانی کە لە وارشۆی پۆڵەندا بەڕێوە چوو، لە دوو بەشی تاکەکەسی بلیتزدا دوو میدالیای زێڕ و زیوی بەدەست هێنا و بوو بە تیمیشەوە بوو بە پاڵەوان.

لە بەشی بلیتز «پووریا جەمالی» بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ لە ١١ یاری بێ شکست دا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، «ئارمین ڕەحمەتپوور» بە ١٠ خاڵ پلەی دووھەمی بەدەستهێنا و یاریزانی شەترەنجی ئۆزبەکیش پلەی سێیەمی بەر کەوت.

لە درێژەی کێبەرکێی شەترەنجی ستانداردی تیمی دوو کەسەدا، هەڵبژاردەی ئێران لە ٨ یاریدا بەبێ شکست و یەکسانبوون، بە ١٦ خاڵ پلەی یەکەمی جیهانی بەدەست هێنا و هەڵبژاردەکانی ئۆزبەکستان و کازاخستان بە ٩ و ٧ خاڵ بوون دووهەم و سێهەم .

بۆ یەکەمین جار ئێران بەشداریی نۆزدەهەمین خولی یارییە جیهانییەکانی نابیسایانی کردووە.

سەرپەیڤ