تشرینی دووه‌م 07, 2022 02:58 Asia/Tehran
  • ئێران مۆندیاڵی زۆرانی فەرەنگیی بردەوەو لە ترۆپکی جیھاندا وەستا

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە یاری کۆتایی بەرامبەر کۆماری ئازەربایجانی میوانداردا سەرکەوتنی تۆمار کردو بوو بە پاڵەوانی مۆندیاڵ.

مۆندیاڵی زۆرانی فەرەنگی بە ئامادەبوونی پێنج تیپی ئێران، تورکیا، قڕقیزستان، کۆماری ئازەربایجان و هەڵبژاردەی جیهان لە باکو دەستی پێ کراو شاگردانی «حەسەن ڕەنگڕەز» لە هەنگاوی یەکەمدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی تورکیا بوونەوەو توانییان بە دەرەنجامی ٦ بە ٤ لە بەربەستی هەڵبژاردەی تورکیا بپەڕنەوە.

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران لە دووهەمین یاریدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی قرقیزستان بووەوە و بە ئەنجامی ٨ بە ٢ لە بەرامبەر قرقیزستان سەرکەوتنی بەدەست هێنا و گەییشتە قۆناغی کۆتایی.

شاگردانی «حەسەن ڕەنگڕەز» لە یاریی کۆتاییدا میوانداری کۆماری ئازەربایجان بوون و بەو پەڕی ھێزمەندییەوە ئەم وڵاتەیان شکست پێ هێنا و بوون بە پاڵەوانی جیهان.

سەرپەیڤ