تشرینی دووه‌م 07, 2022 03:23 Asia/Tehran
  • ئێران شیاوەتیی خۆی بەسەر تۆپی پێی کەناراویی جامی نێوان کیشوەرەکان دا سەپاندو بوو بە پاڵەوان

هەڵبژاردەی ئێران لە کۆتا یاریی تۆپی پێی کەناراویی جامی نێوان کیشوەرەکاندا لە بەڕازیلی بەزاندو بوو بەپاڵەوان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، لە قۆناخی کۆتایی و مۆندیاڵی تۆپی پێی نێوان کیشوەرەکانی ئیمارات لە ساڵی ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی ئێران ڕووبەڕووی بەڕازیل بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووبە پاڵەوانی ئەم خولەی کێبەرکێکان.

تیپی نیشتیمانیی ئێران بەم پاڵەوانیەتییە لەگەڵ تیپی نیشتمانیی ڕووسیا بەو چوار ناسناوی پاڵەوانیەتییەی کە مسۆگەریان کردووە پڕشانازی ترین و ناوازەترین ، هەڵبژاردەی جامی نێوان کیشوەرەکان دێنە ئەژمار.

گۆڵەکانی ئێران لەیاریی کۆتایی دا لەلایەن«محەمەد ئەحمەدزادە»و «محەمەد محەمەدپوور» تۆمارکران.

لە یاریی ڕیزبەندی دا هەڵبژاردەی ئیمارات و پاراگۆئە ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و پاراگۆئە توانی بە ئەنجامی ٤ بە ١ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ناسناوی سێیەمی ئەم ڕکابەرییە مسۆگەر کات. لە کۆتایی دا تیپە نیشتمانییەکانی ئێران، بەڕازیل، پاراگۆئەو ئیمارات بەڕیز ناسناوی یەکەم تا چوارەمیان بەدەست هێنا.

لە خولی پێشوودا لە ساڵی ۲۰۲۱، تیپەکانی ڕووسیا، ئێران و سێنێگال پلەی یەکەم تا سێھەمیان بەخۆیان تەرخان دابوو.

سەرپەیڤ