تشرینی دووه‌م 07, 2022 03:38 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «ڕەئیسی» دوابەدوای بردنەوەی بوون بەپاڵەوانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە ململانێی مۆندیالدا

سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی لە تیپی نیشتمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران کرد بەبۆنەی بردنەوەی مۆندیاڵی باکو.

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە یاری کۆتایی بەرامبەر بە کۆماری ئازەربایجانی میوانداری سەرکەوتنی تۆمار کردو بوو بە پاڵەوانی مۆندیاڵ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگی لە ململانێی مۆندیاڵی ئازەربایجان ، وەک سەرکەوتنێکی جێی شانازی و ھێمای توانایی و شیاوەتیی وەرزشوانان و لاوانی بەجەربەزەی ئێرانی ئیسلامی لە بوارە جۆربەجۆرەکانی وەرزشیی لێکی دایەوەو ستایشی ھەوڵی ڕاھێنەران، کادێرانی ھونەری و بە تایبەت ئەندامانی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی کرد کە ناوی ئێرانیان بەرزکردەوە.

«ڕەئیسی» لە پەیامەکەی دا وتیشی: سەرکەوتنی ھێزمەندانەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی وڵاتەکەمان لە ململانێی مۆندیاڵ دا کە میدالیایەکی زێڕینی دیکەی لەو ھەموو میدالیا پڕلەشانازییەی یواری ناوازەی زۆرانی ئێران زیاد کرد، لە نەتەوەی پاڵەوانی ئێران پیرۆز دەکەم.

سەرپەیڤ