«حەسەن دیهقانی» میدالیای زێڕی لە ھاویشتنی ڕم دا بەدەست هێنا
تشرینی دووهم 08, 2022 17:01 Asia/Tehran
وەرزشوانی نیشتمانیی ڕاکردن و گۆڕەپانی گیانبازان و کەمئەندامانی ئێران لە یارییەکانی ئاسیا و زەریای هێمن لە ئوسترالیا میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، کێبەرکێی وەرزشی ئاسیاو زەریای هێمنی ڕاکردن و گۆڕەپانی «ئای دی» لە لایەن ئوسترالیاوە بەڕێوە دەچێت و «حەسەن دیهقانی» میدالیای زێڕی لە یاریی ھاویشتنی ڕم دا بەدەست هێنا.
هەروەها «میلاد ڕەمەزانی» وەرزشوانەکەی دیکەی ئێرانیش، دووھەم میدالیای زێڕی هەڵبژاردەی نیشتمانیی لە یارییەکانی ئاسیا و زەریای هێمن لە ئوسترالیا بەدەست هێنا.