نوێنەری سنۆکەری ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانی جیهان
«ئەمیر سەرخۆش» نوێنەری سنوکەری ئێران لە ئەزموونی سێیەمی یاری کۆتایی جیهانیدا بە پلەی دووھەمی ئەم کێبەرکێیە بەسەندەی کردو بوو بە جێگری پاڵەوانی جیھان.
کێبەرکێی جیهانی سنۆکەر لە ڕۆژانی ١٤ھەتا٢٠ی خەزەڵوەر (٥ ھەتا ١١ی نۆڤەمبەر) لە شاری «ماناوگات»ی تورکیا بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، «ئەمیر سەرخۆش» و «لیم کۆک لیۆنگ» لە مالیزیا لەڕەوتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی سنوکەری جیهان چوونە مەیدانەوەو لە ئەنجام دا «ئەمیر سەرخۆش» بە دۆڕاندنی یارییەکە بە ڕکابەرە مالیزیاییەکەی بە پلەی دووھەمی ئەو کێبەرکێیانە بەسەندەی کردو بوو بە جێگری پاڵەوان.
«سەرخۆش» لە قۆناخی گروپی دا «شریکریشنا» لە هیندستان،«میهای ڤێلاریۆ» لە ڕۆمانیا و«ئەندرێ گلادیک» لە ڕووسیای شکست پێ ھێناو پاشان لە بەرامبەر «عەلی ڕەوشەنی کیا» سەرکەوتنی بەدەستهێنا و «چیونگ کا وای» لە هۆنگ کۆنگ و «ڕۆدین جودین» لە لیتڤانیا و «ڕۆبن هۆڵ» لە فینلاندیش رکابەرەکانی دیکەی بوون ھەتا قۆناغی کۆتایی یارییەکان.