تشرینی دووه‌م 15, 2022 12:14 Asia/Tehran
  • خاتونێکی ئێرانی پشکی پارائۆلەمپیکی پاریسی بردەوە

خاتوونی وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە بەشی تیرھاویشتنی گیانبازان و کەم ئەندامانلە کێبەرکێی جیھانیی ئیمارات دا توانی پشکی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٤ ی پاریس بەدەست بهێنێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،لە درێژەی کێبەرکێی پاڵەوانێتیی جیهانی تیرھاویشتنی ٢٠٢٢ی «ئەلعەین»ی ئیمارات، خاتونی وەرزشوانی ئێرانی «زەهرا غوڵامزادە» لە بواری تفەنگی کورتبڕی ٥٠ مەتری بەشی «R۹» قۆناغی وەلانانی هەشتەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ قۆناغی بەرایی ھەڵکشا.

به سەرنجدانی ئەوەی کە لەم  بوارەدا پشکێکی پارائۆلەمپیک  بۆ ئافرەتان ڕچاو کراوه ، «غوڵام زاده» لە بەر ئەو ژمارە پێوانەییە باشەی که تۆماری کردووه توانی لەم قۆناخەدا پشکی پارائۆلەمپیکی پاریس به دەست بهێنێت.

پێشتریش «نەسرین شاهی» و «سەید محەممەدڕەزا میرشفیعی»، وەرزشوانە نیشتیمانییەکانی دیکەی بواری تیرھاویشتن و باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران، توانی بوویان پشکی پارائۆلەمپیکی پاریس بەدەست بهێنن.

 

سەرپەیڤ