تشرینی دووه‌م 20, 2022 18:41 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە پاڵەوانی شەترەنجی شانگهای

هەڵبژاردەی شەترەنجی ئێران پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی جامی شانگهای لە چین بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی یەکشەممە، جامی شەترەنجی نێودەوڵەتیی شانگهایی چین بە بەشداری ١٣ وڵاتی جیهان بەڕێوەبراو دواجار هەڵبژاردەی ئێران ناسناوی پاڵەوانێتیی ئەم کێبەرکێیەی بەدەست هێنا.

«پەرهام مەقسوودلوو» سوپەر مامۆستاو «سەیید محەممەد ئەمین تەباتەبایی» مامۆستای گەورەش لە پێکھاتەی تیپەکەی ئێراندا بوون.

لە کۆتاییدا ئەم ٢ وەرزشوانە پێش تیپە بەهێزەکانی چین و هیندستان و ئازەربایجان و ڕووسیا کەوتن و پلەی پاڵەوانێتیی ئەم کێبەرکێیانەیان بەدەست هێنا.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش «ئاناهیتا زاهیدی فەر» توانی لە بەشی خێرای پاڵەوانێتیی ئاسیا ناسناوی پاڵەوانی کیشوەری کۆن بەدەست بهێنێت.

سەرپەیڤ