کانونی یه‌که‌م 03, 2022 12:30 Asia/Tehran
  • تۆپی مۆندیالی 2022 لە میسر دروستکراوە و لەگەڵ ژینگەدا دەگونجێت

تۆپی یارییەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر لە میسر و لە کەرەستەی ھاوتەریب لەگەڵ ژینگە چێکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ؛ هەرچەندە میسر یەکێک نییە لەو تیپانەی کە لە مۆندیالدا بەشدارە، بەڵام دەتوانرێت ئەو تۆپانەی کە کرێکارانی میسری دروستیان کردووە بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بە نوێنەری ئەم وڵاتە ناوزەد بکرێت.

لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا میسر توانی بە هاوکاریی کۆمپانیای "فۆڕوارد"ی پاکستانی هێڵێکی بەرهەمهێنانی تۆپی ژینگەدۆست وەڕێ بخات و لەگەڵ سەدان کرێکار و ئەندازیاری میسری لە کەمترین دەرفەت دا تۆپی لەباری مۆندیال ئامادە بکات.

«هیشام ئەلسەیید»، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای دروستکردنی تۆپی میسری دەڵێت، لە ماوەیەکی کورتدا توانیمان ئەم تۆپە ژینگەدۆستانە لەسەر بنەمای ستانداردە جیهانییەکان ئامادەبکەین و سەرنجی کۆمپانیا جیهانییەکان بەرەو لای مارکە بازرگانییەکەمان ڕابکێشین.

سەرپەیڤ