کانونی یه‌که‌م 06, 2022 15:22 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پاڵپشتیکردنی فەلەستین لە یارییەکانی مۆندیال لە قەتەر

یەکێک لە ڕووداوە سەرنجڕاکێشەکانی مۆندیاڵی قەتەر پشتیوانییی تەماشاوانان لە فەلەستین دژ بە ڕژێمی زایۆنیستییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە میانەی یارییەکەی شەوی سێ شەممەی مۆندیالی 2022ی قەتەر، کە لە نێوان کرواتیا و ژاپۆن بەڕێوەچوو، ژمارەیەک بینەر ئاڵای فەلەستینیان هەڵکرد.

لە لایەکی دیکەوە چالاکوانێکی فەلەستینی بازنەیەکی بە دیزاینی ئاڵای فەلەستین وەک دیاری بەخشییە تەماشاوانانی مۆندیال کە کاردانەوەی ئەرێنی لەلایەن تەماشاوانانەوە لێکەوتەوە.

لە هەمان کاتدا "عەبدولەتیف ئەلقانوو" وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕایگەیاند کە پرسی فەلەستین لە دڵی مۆندیالی ٢٠٢٢دایە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بابەتە پرسێکی ناوەندییە بۆ ئوممەتی ئیسلامی و لە دڵی ملیۆنان مرۆڤی ئازاد لە سەرانسەری جیهاندا جێی گرتووە.

سەرپەیڤ