نیسان 04, 2023 14:11 Asia/Tehran
  • گەییشتنی دوو فیلمی ئێرانی بە فستیڤاڵی فیلمی منداڵانی هیندستان

کورتە فیلمی «باڵندەکانی سارا» و «کەس لە ماڵەوە نییە» لە دوازدەهەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی منداڵانی هیندستان (ICFF) بەشدارن.

دوازدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی هیندستان (ICFF) لە بەشی فیلمی درێژ و ئەنیمەیشن، کورتە فیلمی بەڵگەمەند،چیرۆک و ئەنیمەیشن   لە ١٠-١٨ی ئاپریلی ٢٠٢٣ کە هاوتایە لەگەڵ ٢١ ھەتا٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، لە شاری لاکنۆی هیندستان بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، کورتە فیلمی "باڵندەکانی سارا" و "کەس لە ماڵەوە نییە" لە دەرهێنانی "مەیسەم شەمسی" لە دوازدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی هیندستان لە بەشی کورتە فیلمی داستانی دا  لەگەڵ ٤٦ کورتە فیلمی دیکە دا خەریکی ململانێ دەبن.

سەرپەیڤ