تشرینی یه‌که‌م 11, 2023 00:04 Asia/Tehran
  • کامە یانە کڕیاری ئاسیایی مێسییە؟

میدیاکانی عەرەبستان پەردەیان لاداوە لەسەر کڕیاری ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەو وڵاتەدا.

ڕۆژی ڕابردوو چەندین هەواڵ لەمەڕ ویست و خواستی سندووقی سەرمایەی عەرەبستان بۆ گواستنەوەی مێسی بە شێوازی قەرزی و کاتی داوە (کاتی پشوودانی لیگی ئەمریکا)

هەر لەمبارەوە ماڵپەڕی سپۆرتی عەرەبستان ڕایگەیاندووە کە یانەی ئەلهلالی ڕیاز بە شێوازی فەرمی بۆ گواستنەوەی مێسی بە شێوازی کاتی و بۆ ماوەی 6 مانگ، هەموو جێبەجێکارییەکانی ئەنجام داوە.

ئەلهیلال هاوینی ڕابردوو بۆ گواستنەوەی مێسی پێشنیاری 500 ملیۆن یۆرۆیی پێودابوو بەڵام پاڵەوانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر، وڵاتی ئەمریکای لە جیاتی عەرەبستان هەڵبژارد.

 

سەرپەیڤ