تشرینی یه‌که‌م 14, 2023 20:46 Asia/Tehran
  • بەرشلۆنە چوار یاریزانی نوێ دەکڕێت

یانەى بەرشلۆنەی ئیسپانی بەنیازی کڕینی چوار یاریزانی نوێیە بۆ وەرزی داهاتوو.

تیمی تەکنیکی یانەى بەرشلۆنە ڕاپۆرتی خۆی بۆ ئیدارە بەرزکردۆتەوە و پێویستی بە چوار یاریزانی نوێ هەیە.

چوار یاریزانە نوێیەکە هەوڵ دەدرێت بەهۆی دۆخی دارایی تیپەکەوە کەمترین پارەیان تیا خەرج بکرێت.

یاریزانی یەکەم: بەرگریکاری باڵی چەپ (یەدەگێک بۆ بالدی) ئەوەش لەبەرئەوەى وەرزی داهاتوو مارکۆس ئەلۆنسۆ دەڕوات

یاریزانی دووەم: بەرگریکاری باڵی ڕاست (یەدەگێک بۆ کانسیلۆ) لەبەرئەوەى سێرجینۆ دێست و سێرجیۆ ڕۆبەرتۆ کۆتاییان هات.

یاریزانی سێیەم: ناوەڕاستکارێکی بەرگریی بۆ هاوکاری کردنی ڕۆمیۆ

یاریزانی چوارەم: ناوەڕاستکارێکی هێرشبەر بۆ هاوکاریکردنی پێدری

 

سەرپەیڤ