کەسانی نێردراو بۆ قارەمانەتی ئاسیا ناسێندران
دوایین قۆناخی پێشبڕکیکانی هەڵبژاردەیی تیمی نیشتمانی کاراتەی گەورە ساڵان لە بەشی ئافرەتان بە ناساندنی کەسانی هەڵکەوتەی کاتا وکۆمیتە کۆتایی پێهات وداڕشتی تیمی نێردراو بۆ کێبەرکیکانی قارەمانەتی ئاسیا دیاری کرا.
پێشبڕکیکانی هەڵبژاردەیی تیمی نیشتمانی کاراتەی ئافرەتان هەژدەی ئەم منگە لە هۆڵی شەهید کبگانیانی تاران بەڕێوەچوو ولە کۆتایی دا ئەم کەسانە بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکیکانی قارەمانەتی ئاسیا ناسێندران :
لە کاتای تاکیی: فاتیمە سادقی لە پارێزگەی تاران کەسی هەڵکەوتەی کاتای تاکی نێردراو بۆ کێبەرکیکانی قارەمانەتی ئاسیا ناسێندرا.
ملیکا عیزەتی، سپیدە ئەمینی ، زەینەبوسادات حسێنی ، ئایلین بەهاری و کوسەر سالحی یش هەرلەم بەشە بەشداریان کردبوو.
لەکاتای تیمی: تیمی جوانە " زەینەبوسادات حسێنی ، ملیکا عیزەتی وسپیدە ئەمینی " لە پارێزگەی تاران وەکوو تیمی هەڵکەوتوو لە بەشەی کاتای تیمی نێردراوبۆ کێبەرکیکانی قارەمانەتی ئاسیا ٢٠٢٥ی ئۆزبەکستان هەڵبژێردران . سارا بەهمەنیار لە گیلان بە سێ سەرکەوتن ، نوێنەری کێشی پەنجا کیلوگرامی تیمی نیشتمانی نێردراو بۆ پێشبڕکیاکنی قارەمانەتی ئاسیای ئۆزبەکستانە. لە کێشی پەنجا وپێنج کێلو گرام فاتیمە سەعادەتی لە مازەندەران بە سێ سەرکەوتن ویەک دۆڕان نوێنەری ئەم کێشەی هەڵبژاردنەکە بوو. لە کێشی ٦١ کیلوگرام ئاتوسا گوڵشاد نژاد لە کرماشان بەچوار سەرکەوتن بۆبە موسافیری ئۆزبەکستان .
مینا کاویانی لە مازەندەران بە چوارسەرکەوتن بوو بە نوێنەری کێشی شەست وهەشت کیلو گرام.
حەنانە ساڵحی لە مازەندەران بە چوارسەرکەوتن نوێنەری کێشی ٦٨ کیلوگرامی تیمی نیشتمانی لە کێبەرکیکانی قارەمانەتی ئاسیای ئۆزبەکستانە. هەروەها بە ڕای کادێری تەکنیکی تیمی نیشتمانی ، مێهرنگار ئەحمەدی ، مەعسومە موحسنیان وموبینا حەیدەری بانگهیشت کران ۆ ئوردوی تیمی نیشتمانی.