شوبات 11, 2023 09:24 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی زۆری فەلەستینییەکان لە نوێژی هەینیی مزگەوتی ئەقسادا

سەرباری سەرکوتکارییەکانی ئیسرائیل، ٧٠ هەزار فەلەستینی لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا بەشداریان کرد.

«مزگەوتی ئەقسا» وەک هێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی – فەلەستینیی قودس ناسراوەو ڕژیمی ئیسرائیل هەوڵی لەناوبردنی ئەو گرنگییە دەدات، بەڵام ڕاوەستان و وریایی گەلی فەلەستین ڕژێمی زایۆنیی بەزاندووەو ڕووبەڕووی شکستی کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین ؛ ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامیی قودس ڕایگەیاند کە ٧٠ هەزار فەلەستینی لە جەنگەی ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیدا گەیشتنە مزگەوتی ئەقسا و بەوپەڕی شکۆمەندییەوە نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.

نوێژی هەینیی دوێنێی فەلەستینییەکان لە هەلومەرجێکدا بەڕێوەچوو کە لە ھەڵمەتی خۆبەختکارانەی گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵانی فەلەستینی لە قودسی داگیرکراودا دوو کەس لە  زایۆنییەکان لەنێو بران.

سەرپەیڤ