ئادار 18, 2023 19:04 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی قەیران لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان، ماڵەکەی نەتانیاهۆ لە گەمارۆی چەکدارانی ناڕازی دا

میدیا فەلەستینی و عیبریەکان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ماڵەکەی «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی لەلایەن سەدان کەس لە چەکدارانی خانەنشینی هێزی دەریایی سوپای ئەو ڕژیمە گەمارۆ دراوە.

لەماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا بەدەیان شارهەر لە باکورەوە تا باشوری فەلەستینی داگیرکراو بۆوێنە تەلەبیب و حەیفاو قودسی داگیرکراوو بئروسەبع و ڕیشون، لیتسیۆن و هیرتزلیا بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندان بەدژی کابینە ڕاستخوازو توندئاژۆکەی ناتانیاهۆ، ڕۆژی شەممەی پێشوش زۆرتر لە سێسەد هەزار ئیسرائیلی بۆ حەوتەی دەهەم لە تەلەبیب و شارەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو بەدژی نەتانیاهۆ خۆپیشاندانیان وەڕی خست.

ئەو کارەی ناڕازییەکان لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە ئیسحاق هیرتزۆکی سەرۆکی ڕژیمی زایونی شەوی چوارشەممە بۆ جاری حەوتەم وریایی دا بەرامبەر بە سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆ لەنێو سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا.

لەدژکردەوە بە قەیرانە هەنوکەییەکەی ئیسڕائیل کە پەیوەندی هەیە بە گۆڕانکاری لە سیستمی دادڤانی وتی: ئێمە لەسەر دوو ڕێێانێکین هاوکات لەگەڵ قەیرانێکی مێژویی تاکوو چرکەساتێکی چارەنوسساز.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین"یش ڕایگەیاند کە گەنجێکی فەلەستینی بەهۆی چەکدارانی ڕژیمی زایونیەوە لە باکوری ڕامەڵڵا گیانی لەدەست داوە.

بەشەهیدبوونی ئەو گەنجە فەلەستینیەش ژوماری شەهیدانی ئەم سەرزەوینە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا هەنوکە دەگاتە ‌هەشتاو نۆ کەس.

هێزەکانی خۆڕاگریش شەوی ڕابردوو لەلێواری ڕۆژئاو توانیان چەکدارانی زایونی لە بازگەو پرسگەیەک لە دەوروبەری نابلۆس بدەنە بەرهێرش و پەلامار.

سەرپەیڤ