ئادار 23, 2023 22:34 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی دژە زایۆنی لە نزیک تولکەرم

سەرچاوەیەکی هەواڵ ھەڵمەتی نوێی دژە زایۆنیی لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.

لەشکریان و شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان ڕۆژانە بە بیانووی جۆراوجۆر گەلی ستەملێکراوی فەلەستین قەڵاچۆو یان برینداریان دەکەن. فەلەستینییەکانیش لە بەرامبەر تاوانەکانی زایۆنییەکاندا ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری ئەنجام دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیوم، پەیامنێری کەناڵی ١٤ی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە شارۆچکەنشینێکی ئەم ڕژیمە لە شارۆچکەی «عەفنی خەفتس» لە نزیک تولکەرم کە دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن لە نزیکەوە لە نێو ترۆمبیلەکەی دا تەقەی لێ کراوە.

ئەم میدیا زایۆنییە وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی تەقەکردنەکە توانیویانە شوێنی ڕووداوەکە بەجێبهێڵن.

تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەتا تاوانەکانی زایۆنییەکان دژ بە گەلی فەلەستین بەردەوام بێت، ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنیی گەلی فەلەستینیش بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ