ئادار 26, 2023 22:47 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی خەڵکی غەززە بۆ هاوپشتی لەگەڵ دیلەکانی فەلەستینی

دانیشتوانی کەرتی غەززە گردبوونەوەیەکیان بۆ ھاوخەمی دەربڕین لەگەڵ دیلەکانی فەلەستین لەوانە "خزر عەدنان" و "وەلید دەقە" لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەنجام دا.

"خزر عەدنان"ی دیلی فەلەستینی، لە ٥٠ ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە درێژەی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

دیلێکی دیکەی فەلەستینیش بە ناوی «وەلید دەقە» لە ٣٨ ساڵ لەمەوبەرەوە لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیدایە و کێشەی جەستەیی زۆری هەیە و تووشی شێرپەنجە ھاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، خەڵکی غەززە لەم گردبوونەوەیەدا دروشمیان وتەوە و خوازیاری ئازادکرانی دیلەکانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلی داگیرکەر بوون.

جێگای ئاماژەیە کە چوار هەزار و ٧٨٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا یەخسیرن کە ١٦٠ کەسیان منداڵ و ٢٩ کەسیان ئافرەتن.

سەرپەیڤ