نیسان 19, 2023 10:57 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی بەربڵاوی نوێژخوێنان لە مزگەوتی ئەقسا سەرەڕای ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەکانی ڕژێمی زایۆنی

مزگەوتی ئەقسا لە شەوی ٢٧ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا، سەرەڕای سنووردارکردن و ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بەشی کۆنی قودس و دەوروبەری ئەم مزگەوتە، ئامادەبوونی بەرفراوان و بەربڵاوی نوێژخوێنانی فەلەستینیی بە خۆیەوە بینی.

هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ململانێکان لە فەلەستین بەهۆی پێشهاتەکانی مزگەوتی ئەقسا، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی سێشەممە چوونی "جوولەکەکان"ی بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا تا کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان  قەدەغە کرد.

لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا سەربازانی زایۆنی ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقساو نوێژخوێنان و موعتەکیفە فەلەستینییەکان هەراسان دەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامیی قودس ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٢٨٠ هەزار کەس لە ٢٧ی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا شەونوێژیان کردووە.

هەزاران کەس لەسەرانسەری کەرتی ڕۆژئاواو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨، گەییشتبوونە شاری قودس بۆ بەشداریکردن لە نوێژی مزگەوتی ئەقسا.

Image Caption

 

هەروەها شەوی ڕابردوو مزگەوتی ئەقسا میوانداریی هەزاران دانیشتووی کەناری ڕۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکانی کرد و سفرەی بەربانگیش لە هەموو شوێنێکی ئەم مزگەوتە پیرۆزەدا ڕاخرابوو بۆ میوانداریکردنی ڕۆژووگران.

سەرپەیڤ