May 09, 2023 12:27 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی فەرماندەکانی جیهادی ئیسلامی لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە

میدیا فەلەستینییەکان بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، باسی ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکی گەورەیان کرد لە ڕۆژئاوا و ناوەندی شاری غەززە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەهاب، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بە مەبەستی تیرۆرکردنی ئەندام و سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی هێرشیان کردە سەر شارەکانی غەززە، ڕەفەح و خان ​​یونس.

سوپای زایۆنی ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە دژی کەرتی غەززە دەست پێ کردووە و هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی جیهادی ئیسلامی بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی سوپای زایۆنی ڕایگەیاند، پێگەکانی تاقمی خۆڕاگریی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە و ناوچەکانی شاری ڕەفح کە دەکەوێتە کەرتی غەززە کراونەتە ئامانجی چەکدارانی زایۆنیستی.

«کەناڵی ئەلعەرەبیە» بە گێڕانەوە لە سەرچاوە نەخۆشخانەییەکانی فەلەستین بڵاوی کردووەتەوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم ١٢ کەس شەهیدو ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەلەستینی "سەفا" هەروەها وای بڵاوکردەوە کە هێرشێکی قورس بۆ سەر شاری خان یونس لەلایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئەنجام دراوە و لانیکەم ٣ ئەندامی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەو هێرشانەدا شەهید کراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوونە کە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

میدیا زایۆنیستییەکان لەوان یەدیعوت بانگەشەی ئەوە دەکەن کە "جیهاد ئەلغانم"، "خەلیل ئەلبەهتینی" و "موبارەک عیزەدین" ئەو فەرماندەرانەن کە لە هێرشەکانی سەر ڕەفەح، غەززە و خان ​​یونس شەهید بوونە.

سەرپەیڤ