May 10, 2023 20:51 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی شەهیدانی غەززە بۆ ٢٠ کەس

دوابەدوای هێرشەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلێکی غەززە ، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی تاوانکاریی زایۆنییەکان لەم ناوچەیەدا بۆ ٢٠ کەس ھەڵکشاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئەشرەف ئەلقەدەرە"، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەو دوو فەلەستینییەش کە لە ھێرشی زایونییەکان بۆ سەر باشووری کەرتی غەززە شەھید بوونە، ژمارەی شەهیدانی تاوانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ڕژێمی زایونی  لە کەرتی غەززە بۆ 20 کەس ھەڵکشاوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، 5 لەو شەهیدانە منداڵن و 4یان ئافرتن.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها بریندارانی ئەو تاوانانەشی ٤٢ کەس ڕاگەیاند.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونی هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامدا ١٥ فەلەستینی کە سیانیان لە فەرماندەرانی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بوون و ھاوڕێ لەگەڵ چەند ژن و منداڵ شەهید بوون و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ