سوکایەتی کردنی شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان بە قورئانی پیرۆز
سەرچاوەیەکی هەواڵدەریی باسی سوکایەتیی شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان بە قورئانی پیرۆزی کرد لە نابلۆس دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین، شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان لە ھەنگاوێکی مەترسیدارو گرژی چێکەر دژ بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان، لە مزگەوتێکی شارۆچکەی «عورەیف» لە باشووری شاری نابلوس ھەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن نوسخەیەکی قورئانی پیرۆزیان سووتاند.
لەم پێوەندییەدا کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی پەخش کردەوە کە ئەو ساتە نیشان دەدات وا شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان لەکاتی هێرش بۆ سەر شارۆچکەی «عورەیف» سووکایەتییان بە قورئانی پیرۆز کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو شارۆچکەنشینە زایۆنییانەی کە سوکایەتی بە قورئانی پیرۆز دەکەن، سەر بە گروپی ناسراو بە «فەتیە ئەلتیلال» واتە (گەنجانی گردەکان)ن کە لە شارۆچکەنشینە زۆر توندئاژۆکان لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن پێکهاتوون.
سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز درێژەپێدەری سیاسەتی بەجولەکەکردنی قودس و شارەکانی دیکەی ناوچە داگیرکراوەکان و هەروەها درێژەی ئەو تاوانانەیە کە زایۆنیستەکان دژی فەلەستینییەکان ئەنجامیان داوە. سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەربڕی زااڵ بوونی بیری ڕەگەزپەرستانە بەسەر سیاسەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودسدایە.