شوبات 28, 2024 08:30 Asia/Tehran

بزوتنەوەی حەماس پێشوازی کرد لە هەڵوێستی وڵاتانی ئوروپایی بەئاراستەی دژایەتی لەگەڵ پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر دەڤەری "ڕەفەح"ی باشووری غەزە.

بزوتنەوەی  حەماس" ڕایگەیاند کە پێشوازی دەکەین لە وتەی سەرۆکی وڵاتانی ئوروپایی لەپەیوەند لەگەڵ دژایەتیەکانیان لەگەڵ پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر دەڤەری "ڕەفەح"ی باشووری غەزە، بەڵام هاوکات پێویستیشە کە بەرپرسایەتی خۆشیان بەرامبەر بە بەرگرتن لەو پەلامارە دڕندانە کە نزیکەی ملوێن و نیوێک پەناخوازی فەلەستینی تێدا نیشتەجێن بەڕێوە بەرن.

بەپێی هەواڵی کەناڵی جەزیرە حەماس لەو ڕاگەیاندراوەدا دەڵێ حکومەتە ئوروپایەکان هەروا درێژە دەدەن بە تەیارکردنی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە بە چەکوچۆڵ کە لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی فەلەستین دا بەکار دەهێندرێن.

هەربۆیە ئێمە داوا لە وڵاتانی ئوروپایی و بەتایبەت یەکیەتی ئوروپا دەکەین کە هەڵوێستی بەکردەوە شێلگیریان بەئاراستەی بەرگرتن لە درێژەی ئەو شەڕە دڕندەکارانەی کە ئەو ڕژیمە نازیستیە هەڵیگیرساندوە هەڵبگرن و کارێک بکەن کە بڕیاری یاسایی دیوانی دادگەری سزاکان بەڕێوە بچی تاکوو ئەو شەڕە ڕابگیردرێ.

ئەو ڕژیمە ماوەیەکە پەلاماری ئاسمانی خۆی بۆسەر شاری ڕەفەح دەست پێکردوەو بەنیازی هەڵکوتانە سەر ئەو دەڤەرەشە لەڕێگەی وشکانی یەوە.

سەرپەیڤ