ئادار 12, 2024 09:00 Asia/Tehran

ئەمڕۆ لەکاتێکدا یەکەم رۆژ لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە فەلەستین ڕاگەیێندراوە کە خەڵکی کەرتی غەززە بەشێوەیەکی جیاواز لە ساڵانی پێشوو و لەنێو قات و قڕی، ئاوارەیی و کوشت وبڕدا بەرەو پیری ئەو مانگە پیرۆزە چوون.

نووسینگەی راگەیاندنی دەوڵەتی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین لەکەرتی غەززە بە برسێتی، ئاوارەیی، کوشت و بڕ، گەمارۆ و ژینۆساید بەرەوپیری مانگی پیرۆزی ڕەمەزان چوون. ئەو تاوانکارییە سامناکە دژە مرۆییانە لەلایەن سوپای رژیمی داگیرکەری ئیسرائیلەوە ئەنجامی گرتووەو دەوڵەتی ئەمریکا پێشوازیی لێ دەکاو کۆمەڵگای جیهانیش لەبەرامبەریدا بێ دەنگە.

هێزەکانی رژیمی داگیرکەر زیاتر لە٥٠٠مزگەوتیان لە کەرتی غەززە وێران کردووە، بەچەشنیک کە ئیدی بۆ بەرپاکرانی نوێژ تێیاندا بەکەڵک نایەن.

وەزارەتی ئەوقافی فەلەستینیش ڕایگەیاند: لە حاڵێکدا کە دوێشەو(یەکشەممە) لە چەند پایتەختی وڵاتانی عەرەبی بەبۆنەی نوێژی تەراویح لە شەوی یەکەمی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، تەکبیریان ووت، بەڵام مزگەوتەکانی کەرتی غەززە لەبەر بوردومانەکانی رژیمی ئیسرائیل وێران بوون. فەلەستینیە بێ سەرپەناکان لە ناوەندەکانی ئانرۆوا و لە شەقامەکان خێوەتیان هەڵداوەو لەنێو خێوەتداو لەسەر خوانی پارشێڤ یان بەربانگ، هیچ خۆراکیک بەدی ناکرێ.

سەرپەیڤ