ئادار 12, 2024 11:30 Asia/Tehran

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لەبارەی هەرچەشنە بێ ڕێزیی کردن بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن چەکداران و شارۆچکەنشینانی زایۆنی لەمانگی ڕەمەزاندا، وشداریی دا.

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ڕایگەیاند، لەهەمبەر دەسدرێژکاریی زایۆنییەکان بەدژ مزگەوتی ئەقسا، بێ دەنگ نابین و خۆراگریی درێژە دەدا بە هێرشەکانی لە گۆڕەپانە جیاجیاکان بەتایبەت غەززەو کەناری رۆژاوایی.

جەهادی ئیسلامیی فەلەستین هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، هەموو گەلانی عەرەب وموسڵمان و ئازادەکانی جیهانی دڵنیا کردەوە لەوەی کە، خۆڕاگریی گەلی فەلەستین لە باشترین دۆخدا و لە لوتکەی دەسەڵات دایەو هەرگیز ڕێگە بە دوژمن نادا پیلانەکانی جێبەجێ بکات.

لەدرێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە، بێ ڕێزیی بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکان و شارۆچکەنشینانی زایۆنی و بەرتەسک کردنەوەی هاتووچۆی فەلەستینیەکان و هاتنی نوێژخوێنان بۆ ئەو شوێنە پیرۆزە، کایەکردن بە ئاگرەو ئێمە قەت لەهەمبەر ئەو دەسدرێژکارییانەدا بێ دەنگ نابین.

سەرپەیڤ