پیشوازی کردن وکاردانەوە نیشان دان بە هەڵبژێردرانی سەنوار وەکوو سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس و جێگری شەهید هەنیە
یەحیا ئیبراهیم سەنوار" وەکوو سەرۆکی نوسینگەی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئسیلامی فەلەستین حەماس دیاری کرا.
هەڵبژێردرانی یەحیا سەنوار وەکوو سەرۆکی تازەی مەکتەب سیاسی حەماس کە شەوی سێشەممە ڕاگەێندرا، لەگەڵ کاردانەوەی جۆربەجۆر لەئاستی ناوچە وجیهان ڕووبەڕوو بوویەوە وبرێک ئەم هەڵبژاردنەیان لە سەروبەندی بەهێزکرانی خۆڕاگری وبەردەوامکرانی ڕێگای شەهید ئیسماعیل هەنیە زانی.
حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، ئێمە لەم کاتە مێژووییەدا وێڕای ڕێزنان لەیادی شەهید ئیسماعیل هەنیە "ڕەحمەتی خوای لیی بێت کەلەڕێبازی خەباتگیڕی دا نمونەی ئاشکرای ڕێبەرێکی بوێر ، زانا، وئاوەزمەند ونەرم ونیان بوو، دڵنیاین کە برامان یەحیا سەنواروبرادەرەکانی لە بزوتنەوەی حەماس ڕێگای ئەوو ڕێبەرانی پێشووبەردەوام دەکەن ومیراتی جەهادەی وخەباتکارتیەکانیان هەتا ئازاد کرانی ئەم سەرزەوینە وبەدی هاتنی مافی گەڕانەوە دەپارێزن.
حەمدان جەختی کرد کە پەیامی حەماس ئەمەیە کە کەسێک وەکوو ڕێبەر هەڵبژاردووەکە زیاتر لە ٣٠٠ ڕۆژە ئەمانەتداری خەبات وجەهاد لە مەیدانی شەڕ لە غەززەیە.
گروپەکانی خۆڕاگری لە فەلەستین ، کاربەدەستانی یەمەنی ، گروپەکانی خۆڕاگری عێراق ، سووریا ولوبنان یش وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم هەڵبژاردنە ڕایانگەیاند کە خۆڕاگری هەتا ڕاگیرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی وبەدەس هاتنی ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین بەردەوامە .