خۆڕاگری بە هەموو جیهان نیشانی دا کە دوژمن لەرزوکتر لە تەونی جاڵجاڵوکەیە
سکرتێری گشتیی لێژنەی ناوەندی بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین جەختی کرد خوڕاگری لە شەڕی باهۆزی ئەقسا سیمای ڕاستەقینەی ڕژیمی زایونی ئاشکرا کرد کە بە ڕاستی لەرزوکتر لە تەونی جاڵجاڵوکەیە و ئەمڕۆکە بە دوای پشتیوان دەگەرێت .
ڕامز مستەفا سکرتێری گشتیی لێژنەی ناوەندی بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین وتی پرسی نەتەوەی فەلەستین پرسێکی دادگەرانەیە و سیمای ڕاستەقینەی هەموو بانگەشەکارانی مافی مڕوڤی دەرخست تا ئەو جێگایەی کە باهۆزی ئەقسا سیمای درۆیینی ئەمریکا و هەموو هاوپەیمانەکانی ڕژیمی زایونیستی نیشان دا . ئەو شەڕە پرسی فەلەستینی جیهانیی کرد. مستەفا وتی : دوای تێپەڕینی ساڵێک لە حیماسەی باهۆزی ئەقسا و شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا هەموو جیهان بزانن کە فەلەستین وەفادارە بە خوێنی کەسێک کە گیانی خۆی لە ڕێگای ڕزگاریی فەلەستین بەخت کرد .