بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە و بە هۆی ئەو پەلامارانەوە ژمارێکی دیکە لە خەڵکی ئەم کەرتە شەهید و بریندار بوونە.
لە تازەترین جەنایەتدا سوپای داگیرکەری زایۆنی دەستی دایە بۆ بۆدومانکردنی خوێندنگەی ئەسما لە ئۆردووگای ئەششاتی کە لە ڕۆژاوای غەززە هەڵکەوتووە. لەم جەنایەتە زیاتر لە دە فەلەسینی شەهید و بریندار بوون، سەدان ئاوارەی فەلەسینی لە خوێندنگەی ئەسما نیشتەجێکرابوون.
ژێدەرە پزیشکییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە تا ئەم ئانوساتە چل و حەوت فەلەستیانی شەهید بوونە، چل و سێ کەس لەو شەهیدانە، لەو پەلامارانەی کرایە سەر باکووری کەرتی غەززە، شەهید بوون. لەم پەلامارانەدا دەیان فەلەسینیش بریندار بوون. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایوونیش دەستیان دایە بۆردومانکردنی ئۆردوگاکانی جەبالیا و ئەلوبەریج کە لە باکوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە هەڵکەوتوون.
هەروەها سەرۆکی زانکۆی گلاسکۆی سکۆتلەندیش وتوویەتی کە ڕژێمی زایۆنی پرۆژەی ژینۆسایدی لە فەلەستین هەڵبژاردووە.
غەسان ئەبووسیتە پزیشکی فەلەسینی کە ئێستا لە شەڕی غەززەیە و سەرۆکی زانکۆی گلاسکۆی ئیسکۆتلەندیشە، لە وتوێژی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند کە داگیرکەران پرۆژەی ژینۆسایدیان هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی فەلەسینییەکان ناچار بە کۆڵدان و تەسلیم بوون بکەن، بەڵام خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین بۆتە هۆی شکستهێنانی ئەم پرۆژەیە.