ئازادیی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە دەستی خۆڕاگریدایە
جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە کارتی ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە دەستی خۆڕاگریدایە وتیشی: نەتانیاهۆ لەبەر قازانج و بەرژەوەندی سیاسیی خۆی یەکسەر مەسەلەی ئاگربڕ دەخاتە دواوە.
محەممەد ئەلهیندی جێگری سکرتیری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تا ئەم کاتوساتە ناتوانین بڵێین کە دانوستانی ئەگربڕ لە غەززە شکستی هێناوە یان نە، وتیشی لایەنی ئیسراییلی خوازیاری ئاراستەکرانی ناوی دەستبەسەرکراوانی زیندوویە و ئەم مەسەلەش پێویستی بە کاتێکی زیاترە و خۆڕاگری ناتوانێ لە ژێر بۆردومان و پەلامارە بێ وچانەکانی ئەواندا ژمارەی دەستبەسەرکراوان دیاری بکات. ئەلهیندی وتیشی: لایەنی ئیسراییلی ناوگەلێکی تازەی هێناوەتە ئاراوە کە لەگەڵ شەرت و مەرجەکانی قۆناغی یەکەمی پێشنیاری ڕێککەوتن نایەتەوە.
ناو براو بە ئاماژە بەوەی کە دانوستان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بەبڕشتانەیە و چووەتە نێو وردییاتەوە، وتیشی: نەتەنیاهۆ لەبەر پاراستنی هاوپەیمانییەکەی، سەبارەت بە ئاگربڕ یەکسەر ئەمڕۆ و سبەی دەکات و دەیخاتە دواوە. ئەلهیندی وتیشی: ٧٢%ی کۆمەڵگەی ئیسراییلی خوازیاری دەستڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆتایی هاتنی شەڕ لە غازەزو خۆڕاگریش لە دانوستانەکاندا نەرمیی نواندووە و ڕازی بووە بە ڕاگیردرانی دەستدرێژییەکان لە سێ قۆناغدا.