کانونی دوھەم 02, 2018 16:40 Asia/Tehran
  • پەسەن کرانی یاسای

دوابەدوای کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەفەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی ، پەرلەمانی ئەم ڕژێمە ئەمڕۆ سێ شەممە یاسای " قودسی یەکگرتووی " پەسەن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گیڕانەوە لە میدیا عەرەبیەکان ، ئەم یاسایە لەگەڵ هەرجۆرە وتووێژی کابینەی ڕژێمی زایونی لەبارەی تەنانەت بەشێک لە قودس نەیارە ، مەگەر لە ئەگەری پەسەن کردنی لەلایەن زۆرێنەی پەرلەمانەوە کە بە دەنگی دوو لە- سێی ئەندامانی ئەگەریی دەبێت.

ئەم یاسایە  ناوی " قەدەغەی دابەش کرانی قودس" یا " قودسی یەکگرتوو"ە.

ئەم گەڵاڵەیە پێشتر لە لێژنەی وەزاڕەتی یاسادانەری کابینەی ڕژێمی زایونی پەسەن کرابوو. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەری دووهەزارو حەفدە قودسی وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی زایونی ناساند وهاوکات فەرمانی دا کارەکانی  گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی  ئەمریکا لە تل ئابیبەوە بۆ قودس ئەنجام بێت. دوابەدوای پەرەی ناڕەزایەتیەکان بەم بڕیارەی دەوڵەتی ئەمریکا ، کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بیست ویەکی سێسەمبەری دووهەزارو حەفدە بڕیارنامەیەکی بە سەدو بیست وهەشت دەنگی ئەری، نۆ دەنگی نەیار وسی وپێنج دەنگی بێ لایەن پەسەن کرد کە بەپێی ئەوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگروتووەکان ، قودسی وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی ناناسن.

سەرپەیڤ