وشداریی یەکیەتی ئوروپا بە ئیسڕاییل بە بارەی لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن
یەکیەتی ئوروپا لە بارەی دەرەنجامەکانی پەیوەست کردنی لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن بە ناوچە داگیرکراوەکان وشداری دا بە ئیسراییل .
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنا ، پیتەر ستانۆ وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ئەمڕۆ دوشەممە لە بروکسێل ئاماژەی کردە ئیمکانی گرتنەبەری رێوشوێن لە دژی ئیسراییل لە کاتی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی پەیوەستکردنی زەویەکانی لێواری رۆژاوا .
ستانۆ گوتی لە نێو وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکیەتیە لە بارەی ماک و ڕادەی رێوشوێنەکانی یەکیەتی ئوروپا ھەندێ باسوخواس لە ئارادایە بەڵام لە کاتی ھەنگاوەکانی ئیسراییل لە بارەی پەیوەستکرانی لێواری رۆژاوا ئەم پرسە بێ وڵام نابێ .
نابراو ئاماژەشی کردە ھەڵوێستی نەیارانەی بروکسێل لە گەڵ پەیوەستکردنی زەویەکانی لێواری رۆژاوا بە ناوچە داگیرکراوەکان کە بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکانە .