ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: تورکیا ١٥ ھەزار بەکرێگیراوی ڕەوانەی لیبی کردووە
تهمووز 10, 2020 21:29 Asia/Tehran
تاقمی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: تورکیا ھەتا ئێستا زیاتر لە ١٥ ھەزار بەکرێگیراوی سوریی ڕەوانەی شەڕی لیبی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕۆژنامەی «ئەلدەستور»ی میسر، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ئەوەشی کردووە کە، تورکیا ١٥ ھەزارو ٨٠٠ بەکرێگیراوی سووریی ڕەوانەی لیبی کردووە ھەتا شان بە شانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتیی «فائیز سەڕاج» بەشەڕ بێن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھەتا ئێستاش پێنج ھەزارو ٦٠٠ کەش لە میلیشیاگەلە گەڕاونەتەوە بۆ سووریاو کۆمەڵێکی زۆریشیان بۆ ڕەوانەکرانیان بەرەو لیبی مەشق و ڕاھێنانیان پێ دەکرێت.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووە، ھەتا ئێستا٤٧٠ کەس لە چەکدارانی سەربە تورکیا لە شەڕی لیبی دا کوژراون.