ته‌مووز 11, 2020 09:06 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ناڕازیانی لوبنانی لە بەرامبەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیروت

ژمارەیەک لە خەڵکی لوبنان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری لوبنان لە بەرامبەر بینای باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیروت کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، ناڕازیانی لوبنانی ڕۆژی هەینی بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیروت ، دەسوەردانەکانی باڵوێزی ئەمریکا وقسەکانی ناوبراویان لە دژی حزبوڵڵای لوبنان شەرمەزار کرد.

ناڕازیان بە لەدەسدابوونی لافیته گەلێک ڕایانگەیاند: حکومه تی ئەمریکا لە تیرۆریسم پشتیوانی دەکات.

ناڕازیانی لوبنانی هەروەها کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکایان لە دۆخی بایکۆتەکانی ئابووری لە دژی وڵاتەکەیان وگەمارۆی لوبنان شەرمەزار کرد و پێداگریان کرد ئەم بایکۆت وبایکۆتە ئابووریانە کارتێکەریی لە پشتیوانیان لە حزبۆڵلای لوبنان نابێت.

دورتی شیا  باڵوێزی ئەمریکا لە لوبنان بە دەسوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە ، ڕێبەران وسەرکردەی گروپە سیاسی وجەماوەریەکانی  لەدژی حزبۆڵڵا وروژاندووە.

ئەم دواییە محەممەد مازح دادوەری لوبنانی لە کاردانەوە بە دەسوەردانی باڵوێزی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی لوبنان، بە دەرکردنی حۆکمێک ناوبراوی لەهەرجۆرە وتووێژ لەگەڵ میدیا لوبنانیەکان قەدەغە کرد.

دوابەدوای ئەم حوکمە ، زەخت وگوشارلەدژی دادوەر محەممەد مازح بەڕادەیەک زۆر بووە کە ناوبراو ناچار بوو لە پۆستی  خۆی بکشێتەوە.

سەرپەیڤ