نیسان 28, 2021 19:45 Asia/Tehran
  • زەریف گەییشتە مەسقەت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە گەرمەی پێشوازیی ھاوتا عوممانییەکەی گەییشتە مەسقەت

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران   لە گەرمەی پێشوازیی «بەدر بوسەعیدی» ھاوتا عوممانییەکەی و «عەلی نەجەفی» باڵوێزی ئێران لە عوممان گەییشتە مەسقەت.

ناوبراو بڕیارە جیا لە دیدار لەگەڵ «بەدر بن حەمود بوسەعیدی» وەزیری دەرەوەی عوممان لەگەڵ کاربەدەستانی دیکەی عوممانیش دیدار بکات.

ڕاوێژ لە بارەی کاروباری دوو قۆڵی و نا.چەیی لەو تەوەرانەی وتووێژی وەزیری کاروباری دەرەوە لەگەڵ کاربەدەستانی عوممانە.

زەریف لە کاتێکدا ئەمڕۆ گەییشتە مەسقەت کە ڕۆژی یەکشەممە تارانی بە مەبەستی «دەوحە» بە جێ ھێڵاو لەگەڵ میری قەتەرو وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیداری کردو پاشان لە قەتەرەوە گەییشتە بەغداو ھەولێرو  ئینجا لەوێشەوە بەرەو عوممان وەڕێ کەوت.

سەرپەیڤ