نیسان 29, 2021 23:03 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی «زەریف» لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەشتەکەی بۆ کوێت، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد..

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارەمین وێستگەی گەشتە ناوچەییەکەی لە ئێستادا لە کوێت دایەو ئەمڕۆ پێنج شەممەش لەگەڵ «شێخ سەباح خالید ئەحمە ئەلسەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «ئەلڕەئی»ی کوێت، لە دیدارەکەی «زەریف» لەگەڵ  «شێخ سەباح خالید ئەحمە ئەلسەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت کە «شێخ ئەحمەد ناسر» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش ئامادەی بوو، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو جیھان، پەیوەندیی دوولایەنەو ڕوانگەکانی دوو وڵات سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ئەم پەیوەندییانە شی کرایەوە.

« عەلی سولەیمان سەعید» ھاریکاری وەزیری دەرەوەی کوێت بۆ کاروباری ئاسیاش بەشداریی دیدارەکەی کردبوو.

زەریف بەرلەم سەردانەی دەوحەو بەغدا و ھەولێرکودستانی عێراق و مەسقەتیشی بەسەر کردبووەوەو لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم حکومەتانەش دیدارو وتووێژی کردو سەبارەت بە پەیوەندیی دوو قۆڵی و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان ڕاوێژی لەگەڵ کرد بوون.

زەریف لە توییتێکدا وتووێژی لەگەڵ کاربەدەستانی عومماندا بە بەپیت و سودمەند نرخاندووە.

سەرپەیڤ