May 22, 2021 08:18 Asia/Tehran
  • ئیسماعیل هەنیە : شەهیدان سەلماندیان قودس هێڵی سوری فەلەستینیەکانە

سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بە ئاماژەدان بە شەهیدکرانی ژمارەیەک لە فەلەستینیەکان لە شەری قودس ، جەختی کرد " : شەهیدان بە هەمووان سەلماندیان قودس ومزگەوتی ئەقسا هێڵی سوورە کە ئەم گەلە و ئەم ئۆمەتە ناتوانن دەستی لێ هەڵگرن.

سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بە ئاماژەدان بە شەهید کرانی ژمارەیەک لە فەلەستینیەکان لە شەڕی قودس جەختی کرد: شەهیدان بە هەمووان سەلماندیان قودس ومزگەوتی ئەقسا هێڵی سوورە کە ئەم نەتەوە ئەم ئۆمەتە ناتوانن دەستی لێ هەڵگرن . ئیسماعیل هەنیە وتی خۆڕاگری دلێرو قارەمان توانیی بە سەرکەوتنێکی گەورەی ئیلاهی وستراتژی بگات.

وتیشی شوکری خودا دەکەین کە ئاسۆگەلێکی بەرەوڕووی ئێمە کردەوە و قۆناخی تازەی لە مێژووی ئەم ئۆمەتە دا بەڕووڕووی نەتەوەی ئێمە کردەوە.

له ھەمان کات دا سەردار سەرلەشکەری پاسدار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە تەلەفۆن لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە لە بارەی ڕەهەند و لایەنەکانی سەرکەوتنی گەورەی نەتەوە وخۆڕاگری فەلەستین وتووێژی کرد.

سەردار سەلامی لەم وتووێژە تەلەفۆنیە دا بە ڕێزگرتن لە دەستکەوتەکانی گروپە خۆڕاگرەکانی فەلەستینی وتی: ئێران ئامادەیی هەمە جۆرە یارمەتی گەیاندنێک بە گەلی فەلەستین وهێزەکانی خۆراگری لەهەموو بوارەکان دا هەیە وهیچکات لە دەوری خۆی لەم بوارەدا کەمتەرخەمی ناکات.

ئیسماعیل هەنیە یش لەم وتووێژە تەلە فۆنیە دا بە ڕێز گرتن لە هەڵوێستی پاوەجێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر مافی فەلەستین لە بوارە جۆربەجۆرە سیاسی ومەیدانیەکان وڕاوەستانی تاران لە تەنیشت فەلەستینیەکان وگروپەکانی خۆڕاگری وتی: خۆڕاگریی فەلەستین داستانێکی پاڵاوانانەی خۆڵقاند ولە شکانی سەرەڕوویی زایۆنیەکان سەرکەوت.

وەزاڕەتی کاروباری ناوخۆی غەزە یش ڕایگەیاند ڕژێمی داگیر کەری زایۆنی کارگە ومەزراکانی کشت وکاڵیی وناوەندەکانی حکومەتیی بە مەبەستی تەسلیم کردن وبە چۆک داهێنانی نەتەوەی ئێمەی کاول کرد ، بەڵام ئەم ڕژێمە لە مەبەست وئامانجەکانی خۆی نوشوستی هێنا.

ئەبو عوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی ئەقسام لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی ئاگر بڕی یەک لایەنە لە لایەن ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: خۆڕاگری فەلەستین بۆ بەرگری لە قودس وبە نیابەت لە ئۆمەتی ئیسلامی شەڕی شمشیری قودسی ئەنجام دا. ئەبو عوبەیدە وتی: گوردانەکانی ئەقسام لە درێژەی خەباتکاریەکانی خۆی لە هەمبەر ڕژێمی زایپنی پەلامارێکی تەدارک دیبوو کە سەرانسەری فەلەستینی داگیر کراو لە حەیفا هەتا ڕامونی دەگرتەوە کە ئێستاکە هەڵێپەساردووە.

ئەبو حەمزە وتەبێژی گوردانەکانی قودس لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وتی: بە ڕێککەوتنی ئاگر بەسی ڕاگەێندراو لە کاژێر دووی بەیانی ڕۆژی جومعە پێبەند دەبین بەڵام وەڵامی هەرجۆرە پەلاماری دوژمن بە بڕشتانە دەدینەوە.

سەرپەیڤ