May 26, 2021 18:46 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان لە ڕامەڵڵا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سەردانەکەی «بلینکێن»

کۆمەڵێکی زۆر لە فەلەستینییەکان لە شاری «ڕامەڵڵا» بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سەردانەکەی «بلینکێن»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی «جرۆزاڵم پۆست» ئەم خۆپیشاندانە ڕۆژی سێ شەممە لە لایەن ھێزە ئیسلامییەکان و لایەنە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینەوە بەرپا کرا.

ناڕازییان لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی « ئەمریکا سەری مارەکەیە»و «ئێمە نەیاری وەرگرتنی دوژمنانی فەلەستین لە نیشتیمانی خۆمانداین»یان بەرز کردەوە. کۆمەڵێک لە ناڕازیانیش پارچەنووسگەلێکیان بۆ ڕەخنەگرتن لە گەشتەکەی «بلینکێن» بۆ «ڕامەڵڵا» ھەڵگرتبوو.

ناڕازییان گەشتەکەی «بلینکێن»یان بە دەمامکێکی سیاسی و دیپلۆماسیی ناحەزانە زانی و ڕایانگەیاند: داسەپاندنی دانوستانی درۆینە لە نێوان کۆڵۆنیالیستەکان و سەرکردە گەندەڵەکان لە «ڕامەڵڵا» لە لایەن ئەمریکاوە ڕەت دەکەنەوە.

«ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە یەکەم گەشتی خۆی بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا گەییشتە فەلەستینی داگیرکراو.

سەرپەیڤ