پەلاماری شارۆچکە نشینانی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا
تهمووز 10, 2021 17:54 Asia/Tehran
شارۆچکە نشینانی زایونی بە لاگری پۆلیسی زایۆنی جارێکی دیکە پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا .
شارۆچکە نشینانی زایۆنی ئەمڕۆ شەممە دوای پەلامار بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دروشمگەلێکی دژ ئیسلامیان بەرز کردەوە . بە دوای پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا لە نێوان ئەوان و شاروومەندانی فەلەستینی تێکهەڵچوونێکی قورس ڕوویدا .
هەفتەی ڕابردووش دەیان شاروچکە نشینی زایۆنی بە لاگری ڕژیمی زایۆنی بە شێوەی نایاسایی چوونە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا ودەستیان کرد بە گەڕان .
لە مانگەکانی ئەم دواییە دا توند وتیژی سەربازانی ئیسرائیلی وشارۆچکە نشینان دژی فەلەستینیەکان پەرەی زۆری سەندووە .