تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 19:00 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی شاندی ئەلجەزایەر لەگەڵ دانیشتن لە تەنیشتی شاتندی ڕژێمی زایونی

سەرۆکی فراکسیۆنی ئابووری و دراڤیی پەرلەمانی ئەلجەزایەر لە دانیشتن لە پشت سەری نوێنەری ڕژێمی ایونی لە کۆنفرانسی ئاسێنا خۆی بوارد.

شاندەکەی ئەلجەزایەر بە سەرۆکایەتیی «ڕەشید عاشور» سەرۆکی فرکسیۆنی  ئابووری و دراڤیی پەرلەمانی ئەلجەزایەر لە کۆنفرانسی ئەورووپیی پەرلەمانەکان لە دانیشتن لە سەر کورسیی پشت سەری شاندەکەی ڕژێمی زایونی خۆی بواردو ئەو شوێنەی چۆڵ کرد.

ئەم کۆنفرانسە لە لایەن کۆگەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەورووپا لە ئاسێنای پێتەختی یۆنانزبەرپا کراو «میکی لوی» سەرۆکی پەرلەمانی ڕژێمی زایونیش تیای دا بەشدار بوو.

جێگای ئاماژەیە بەرلەمەش ھەر «عەبدولمەجید تەبون» سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر وێڕای ڕاگەیاندنی دژایەتی لەگەڵ ئاسایی کرڕدنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی پێ داگتبوو کە: داکۆکی لە مافی گەلی فەلەستین ھێڵی سووری وڵاتەکەیەتی.

سەرپەیڤ