سەیید حەسەن نەسروڵڵا: وڵاتانی عەرەبی دانیان ناوە بە سەرکەوتنی سووریادا
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوینان وتی: وڵاتانی عەرەبی دانیان ناوە بە سەرکەوتنی سووریادا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆزی شەھیدەوە، ئەم ڕۆژەی بە گەورەترین زەبر وەشاندنی خۆڕاگریی لوبنان لە دوژمنی زایونی زانی و وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە شەھیدان لە شکست پێ ھێنانی پیلانی تیرۆریستیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ڕۆڵیان ھەبووەو حیزبوڵڵا لەو شەڕەدا سەرکەوتووە، وتیشی: لە ماوەی ڕوۆژانی و حەوتەکانی ڕابردوو ھێندێک دەنگ و باس لە بارڕەی پەیوەندیی سەرۆکان و ڕابەرانی عەرەب لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا بۆاو بووەوە کە دیارە ئەمە بە واتای قەبوڵ کرانی سەرکەوتنی سووریا لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و دان نانی عەرەب بە شکست ھێنانی پرۆژەیەکە کە وڵاتنانی عەرەبی سەدان ملیارد دۆلاریان بۆ خەرج کرد بوو.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوینان بە دەربڕینی ئەمەی کە مەشقی بەردەوامی ئیسرائیل لە باکووری ف ەلەستینی داگیرکراویش نیشانەی پەرۆشیی ڕژێمی زایونی لە لوبنانە وتیشی: ئەو مەشقانە وا دەنر دەخەن کە ئیسرائیل لە ھەڵمەتی لوبنان بۆ سۆر کۆڵۆنیەکانی لە ئەلجەلیل ترساوەو ھەر لە بەر ئەمە ھەموو مانگێک و ھەموو وەرزێک مەشق بەرپا دەکات.