سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی: ناتوانم پێش بە لەبەریەک ھەڵوەشانەوە بگرم
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی دانی بەوەدا نا کە ئیدی ناتوانێ پێش بە ڕوخانی دەوڵەتەکەی بگرێت.
نیگەرانی سەبارەت بە لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ڕژێمی زایونی لەنێو زۆرێک لە سەرکردەکانی ئاسایشتی و ھەواڵگریی ئەم ڕژێمە لە ئارادایەو ھێندێکیان لە بۆنە جۆربەجۆرەکاندا لەم بارەیەوە وشدارییان داوە.
«نەفتالی بنێت» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئێکۆنۆمیست وتی: ھاوپەیمانیی پارتەکەی خەریکی ھەڵوەشانەوەیە، زۆرینەی خۆی لە پەرلەماندا لە دەست داوەو ئەندامەکانی لە سەر بابەتگەلێکی زۆر کەم ھاوبیروڕان.
«بنێت» وتیشی: بۆ پێشگرتن بە ھەڵوەشانەوەی دەوڵەتەکەی ھیچی پێ ناکرێ داوای لە ھاوبەشەکانی کرد کە لەمەزیاتر بە ئاراستەی بشێوی دا ھەنگاو ھەڵنەگرن.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بانگەشەی کرد کە، بە دووی ئەوەدایە کە لە ئێران لە ڕووی بەرنامەی چەکەمەنییەوە وەپێش بکەوێت و لە ڕووی تەکنۆلۆژیاوە باڵاتر لە ئێران بوەستێت.
کەناڵی حەوتی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایونی بە گێڕانەوە لە «دانی دنون» وەزیری پێشووی ڕژێمی زایونی و ئەندامی پارتی لیکود نووسی: کابینەی ئێستا بە سەرۆکایەتیی «نەفتالی بنێت» لە ئەنجامی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییە کابینەیەکی لاوازو لێنەھاتووە.
«دنون» وتیشی: کابینەکەی ئێستای ئیسرائیل لە بەر ئەو ھەڵوێستە لاوازەی کە لە بەرامبەر ھەموو گرفتەکاندا ھەیبووە، لە سەروبەندی ھەڵوەشانەوەو لەنێوچوون دایە.