ته‌مووز 14, 2022 20:33 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی «ھەنیە» بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانییەک لە ئاراستەی پێشگرتن بە ھاوپەیمانی چێکردنی ئەمریکا لە ناوچەکەدا

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی چێکردن لە ناوچەکە، داوای دەست پێ بوونی وتووێژێکی ستراتژیی کرد بە مەبەستی پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی سیاسی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەمەی بنکەی ھەواڵدەریی شەھاب، «ئیسماعیل ھەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین«حەماس»، وتی: ھەوڵی ئەمریکا بۆ داڕشتنەوەی ناوچەکە لە سەر بنەمای تێکەڵ کردنی ڕژێمی داگیرکەری قودس و دابین کردنی ئاسایشتی ئەم ڕژێمە لە ڕێگای ھاوپەیمانی لەگەڵ ھێندێک لە دەوڵەتە عرەبییەکان شکست دێنێ، چونکو وەھا ھەنگاوێک بە پێچەوانەی خواستی جەماوەرە.

ھەنیە وتیشی: ئێمە خوازیاری دەست پێ بوونی وتووێژێکی ستراتیژین لە نێوان چینە جۆربەجۆرەکانی ئەم ئوممەتەو وڵاتەکانیان کە پێکھاتنی ھاوپەیمانییەکی سیاسیی لێ بکەوێتەوەو لە ناوچەکە لە ھەمبەر ھژمونی، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لە گەڵ زایونیزم و دەست گیران بە سەر سەرچاوەوسامانی خەڵک پارێزگاری بکات.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین وتیشی: جەماوەری فەلەستین ئیدی ناکەونە داوی وەھم و لەیلانی دانوستان ، دانوستانێک کە زەبری لە بنەماو ناوەڕۆکی ئەم ئارمانجە وەشاند. بژاردەی ئێمە بەردەوام کرانی خۆڕاگریی گشتداگرە ھەتا کاتی دەرپەڕاندنی داگیرکەرانی قودس و گەڕانەوەی خەڵک بۆ نیشتیمان و قودسی پیرۆز.

جێگای ئاماژەیە ، «بنی گانتێز» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی بیست و چوارەمی جۆزەردان و لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکاو دیداری لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە داوای پێکھاتنی ھاوپەیمانییەکی ناوچەیی کردبوو بە سەرکردایەتیی واشێنگتۆن.

سەرپەیڤ