ئه‌یلوول 01, 2022 09:13 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی دیلەکەی فەلەستین بە سەر ڕژێمی زایونی دا

میدیاکانی فەلەستین ڕایانگەیاند، ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی واژۆ کردووە کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە «خەلیل عەوادە»ی زیندانیی فەلەستینی کە ماوەی ١٧٢ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، ڕۆژی دووھەمی ئۆکتۆبەر ئازاد دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ئاژانسەکانی "مەعا" و "سەفا"ی فەلەستینی ڕایانگەیاند: «خەلیل عەوادە»ی دیلی فەلەستینی، دوای بڕیاری ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە بارەی ئازاد کردنی، بڕیاری دا مانگرتن لە خواردنی کە ١٧٢ ڕۆژی خایاندووە، کۆتایی پێ بێنێ.

ڕێکخراوی کاروباری زیندانیانی فەلەستینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دوای گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی نووسراو بۆ دیاریکردنی سنووری دەستبەسەرکردنی ئیداری و لە ئەنجام دا ئازادکردنی  لە ٢ی تشرینی یەکەمدا، بڕیاری کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی داوە.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، ئەم دیلە فەلەستینییە کە ماوەی ١٧٥ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، پێویستی بە چاودێرییەکی زۆرە بۆ چاکبوونەوە، بۆیە بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەم دیلە فەلەستینییە لە نەخۆشخانەی «ئەساف هێرۆفیە» دەمێنێتەوەو بە شیمانەی زۆرەوە پێدەچێت لە ٢ی تشرینی یەکەمدا لە نەخۆشخانە دەرچێت و ئیدی نەگەڕێتەوە بۆ زیندان.

وێنەکانی ئەم دیلە فەلەستینییە، دوای مانگرتنێکی درێژخایەن، لە دۆخێکدا کە بارێکی جەستەیی باشی نەبوو، لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکرایەوە.

 

سەرپەیڤ